|
|
به‌یاننامه‌ی
کۆتاییی
پێنجه‌مین
کۆنگره‌ی – کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان بۆ
ئاگاداریی
نه‌ته‌وه‌ی
کوردمان له‌نێوخۆ
و له ده‌ره‌وه‌ی
ولات! له‌سه‌ر
داوای
پێشووتری
کۆمیته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان،
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن
و شیکردنه‌وه‌ی
بارودۆخی هه‌ستیاری
ئه‌وڕۆکه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین و
کوردستان و،
بڕیاردان له‌سه‌ر
دامه‌زراندنی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان –
رۆژهه‌ڵات و
چه‌ندین
بابه‌تی
گرنگی پێوه‌ندیدار
به کێشه‌ی
گه‌له‌که‌مانه‌وه،
رۆژی 30/7/2005، به‌به‌شداریی
سه‌تان که‌س،
کۆنگره‌ی
پێنجه‌می –
کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان،
له‌ژێر
درۆشمی (سه‌ربه‌خۆیی
بۆ کوردستان)
له‌شاری له‌نده‌ن
به‌ڕێوه‌چوو. کۆمیته‌یه‌ک
بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی
کۆنگره‌ی
پێنجه‌م، له
به‌ڕێزان شه‌ونم
عادل و
شێروان ره‌شید
پێکهات. کۆنگره،
به خوله‌کێک
راوه‌ستان
بۆ گیانی
پاکی شه‌هیدانی
کوردستان و
شه‌هیدانی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان
(ژنه‌راڵ عه‌زیز
عه‌قراوی،
ره‌هبه‌ر جه‌لال
مامه‌ش، عه‌بدوڵڕه‌زاق
سووختا و
پرۆفیسۆر سه‌لاح
جمور) کرایه‌وه. سه‌ره‌تا،
وته‌و په‌یامی
ئینگلیزیی
له‌لایه‌ن
ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه
پێشکێشکران: گوتاری
رێزدار
دوکتۆر جه‌واد
مه‌لا سه‌رۆکی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان،
گوتاری
خاتوون ئیرمگارد
ئیبراهیم،
گوتاری به‌ڕێز
شارلی
تریلۆکان – شاره‌داری
هامرسمیس له
له‌نده‌ن و،
گوتاری
رۆژنامه‌نووسی
ئینگلیزی – به‌ڕیز
ده‌یڤید
ئادمسۆن. ئه‌م
به‌ڕێزانه
په‌یام
وگوتاری
خۆیان به‌زمانی
کوردی
پێشکێش کرد: گوتاری
به‌ڕێز
بروسک
ئیبراهیم به‌رپرسیاری
پێوه‌ندیی
ده‌ره‌وه‌ی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان.
گوتاری به‌ڕێز
سیروان
کاوسی به‌رپرسیاری
ده‌زگه‌ی
راگه‌یاندنی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان.
گوتاری به‌ڕێز
سابیر کۆکه‌یی
به‌رپرسیاری
کۆمیته‌ی
باڵای
رفراندۆم بۆ
کوردستان.
گوتاری
خاتوون
فریشته
رابه‌ر.
گوتاری به‌ڕێز
سه‌ردار
پشده‌ری
پسپۆڕ له
پڕۆژه‌ی نه‌وتی
کوردستان.
گوتاری به‌ڕێز
حه‌مید حه‌سه‌ن.
خویندنه‌وه‌ی
شیعر له‌لایه‌ن
به‌ڕێز
کاهۆن محه‌ممه‌د.
گوتاری به‌ڕێز
کامه‌ران
ساڵح به‌گ –
نوێنه‌ری
پارتی
دێمۆکراتی
کوردستان له
له‌نده‌ن.
گوتاری
نیشتمانپه‌روه‌ری
ناسراو،
نووسه‌ر و هه‌ڵبه‌ستڤانی
گه‌لی کورد
مامۆستا
کامیل ژیر – سه‌رۆکی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان –
باشوور.
گوتاری به‌ڕیز
سیوان سوود،
سه‌باره‌ت
به
بارودۆخی
باکووری
کوردستان.
گوتاری به‌ڕیز
رۆژ مسته‌فا.
گوتاری به‌ڕیز
ئازاد سه‌قزی.
گوتاری به‌ڕیز
عه‌لی ره‌شید.
گوتاری به‌ڕیز
شێروان ره‌شید
– نوێنه‌ری یه‌کێتیی
مامۆستایان.
گوتاری
خاتوون مه‌له‌که
که‌یهان –
نوێنه‌ری یه‌کێتیی
ژنانی
کوردستان.
گوتاری به‌ڕێز
سمکۆ نوێنه‌ری
سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان.
گوتاری به‌ڕێز
موشیر گه‌ڵاڵی
– نوێنه‌ری
کۆمه‌ڵی
ئیسلامیی
کوردستان.
گوتاری به‌ڕێز
عه‌لی ره‌حیمی
– نوێنه‌ری
رێکخراوی
(چاک). گوتاری
به‌ڕیز محه‌ممه‌د
ساڵح – نوێنه‌ری
یه‌کگرتووی
ئیسلامیی
کوردستان.
گوتاری به‌ڕیز
وه‌لید شێخۆ –
نوێنه‌ری
حکوومه‌تی
رۆژاڤای
کوردستان له
ئه‌ڵمانیا.
گوتاری به‌ڕێز
سلێمان
جزیری – نوێنه‌ری
حکوومه‌تی
رۆژاڤای
کوردستان له
بریتانیا.
گوتاری به‌ڕێز
که‌ریم ره‌شید.
گوتاری به‌ڕێز
حسێن مارۆنی –
نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی
رۆشنبیریی
کورد له ئه‌مریکا.
گوتاری به‌ڕێز
رزگار کۆچه‌ر.
گوتاری هونه‌رمه‌ند
نه‌ورۆز.
گوتاری زانا
و مامۆستای
بیری نه‌ته‌وه‌ییی
پرۆفیسۆر
دوکتۆر جه‌مال
نه‌به‌ز. نامه و
په‌یامی
پیرۆزبایی
له‌لایه‌ن
ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه
بۆ کۆنگره
نێردرابوون
و نێوه‌کانیان
خوێندرایه‌وه: بنه‌ماڵه‌ی
هاوبیری
کۆچکردوومان
– ره‌هبه‌ر جه‌لال
مامه‌ش. به‌ڕیز
شێخ عومه‌ر
غه‌ریب له
ئه‌مریکا.
نووسه‌ر و
رۆژنامه‌ڤان
به‌ڕێز ئاسۆ
حه‌مه ساڵح
له به‌رلین.
نووسه‌ر و
سیاسه‌تکاری
کورد
به‌ڕێز
دوکتۆر
حسێنی خه‌لیقی
له ولاتی سوید.
سیاسه‌تکار
و نووسه‌ر به‌ڕێز
سدیق بابایی
له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
به‌ڕێز
بێهزاد دیار
عومه‌ر له
وڵاتی سویس.
به‌ڕێز
نایجل
پارکرو
مولینی ره‌وف
– ده‌رهێنه‌ری
فیلم. کۆمه‌ڵه‌ی
ماڵی کورد له
ئه‌ڵمانیا.
یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی
دێمۆکراتی
کوردستان
(باشوور).
دوکتۆر سامان
شالی – سه‌رۆکی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان – ئه‌مریکا.
کۆمیته‌کانی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان له
وڵاتانی
سکاندیناڤیا.
ئه‌ندامی
کۆنگره،
هاوبیر شه‌ماڵ
سه‌قزی – شاری
ئۆتاوا (که‌نه‌دا).
ئه‌ندامی
کۆنگره،
هاوبیر شوان
به‌رزنجی له
ولاتی
نۆروێژ. به‌ڕێز
که‌مال ئه‌رتین
– سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه‌ی
کورد
کولتووری
کورد له ئه‌مریکا.
کۆمیته‌کانی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان له
رۆژهه‌ڵات و
رۆژاڤای
کوردستان. به‌ڕێز
وه‌لیم موریس
– سه‌رۆکی
رێکخراوه‌ی
سه‌ده‌ی
داهاتوو. به‌ره‌ی
جه‌ماوه‌ری
کوردستان له
سلێمانی.
رێکخراوه‌ی
داکۆکیی له
مافه‌مانی
مرۆڤی کورد.
پارێزه‌ر عه‌بدوڵڵا
دارتاش له
ئه‌ڵمانیا.
دوکتۆر
مووسا کاڤاڵ –
نوێنه‌ری
رێکخراوه‌ی
هه‌ڤبه‌ندیی
له پاریس.
حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان. به‌ڕێز
هیوا نه‌جاتیان
له ئه‌مریکا.
هاوبیر
ئالان کاکه
حه سه‌رۆکی
پارتی نه‌ته‌وه‌یی
کورد له که‌نه‌دا.
دوکتۆر محه‌ممه‌د
ئه‌حمه‌د –
باڵوێژی
حکوومه‌تی
رۆژاڤای
کوردستان له
کازاخستان.
دوکتۆر موزه‌فه‌ر
په‌رتۆماه
له نیۆیۆرک –
ئه‌مریکا.
دوکتۆر عه‌بدولئه‌میر
ره‌جه‌ب –
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی
کوردی فه‌یلی.
به‌ڕێز
قوتبه‌دین
ئوزه‌ر،
نوێنه‌ری
پارتی دێمۆکراتی
کوردستان –
باکوور. به‌ڕێز
محه‌ممه‌د
شه‌ریف ئۆنه‌ر.
به‌ڕێز
ئاننا
ماریاسوتگۆی،
خه‌ڵات ئه‌حمه‌د
له وڵاتی
سویس. هه‌روه‌ها
نامه‌ی
پیرۆزبایی
ئه‌م به‌ڕیزانه‌ش
به کۆنگره
گه‌یشت: به‌ڕێز
ده‌یڤید
سۆلیڤان – سه‌رۆکی
یه‌کێتیی
ئۆروپا.
به‌ڕێز
تۆنی بلێر سه‌رۆکوه‌زیرانی
بریتانیا. به‌ڕێز
فه‌رمان غه‌ریبۆ
سه‌رۆکی
کۆمه‌ڵه‌ی
ئێزیدیان
''کانیا سپی'' له
ئه‌ڵمانیا.
رۆژنامه‌ی
''رێیا تازه''
له‌ولاتی ئه‌رمه‌نستان.
نووسه‌ری به‌ریتانی
ده‌یڤید
ماکدۆڤێل.
نووسه‌ری به‌ریتانی
ده‌یڤید
ئاده‌مسۆن.
به‌ڕیز ئاکۆ
محه‌ممه‌د
سه‌رنووسه‌ری
رۆژنامه‌ی
''میدیا''. پارتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له
ولاتی سوێد.
رۆژنامه‌ڤان
خاتون
کاترین
دابروسکا له
بریتانیا. به‌ڕیز
مه‌جید حه‌سه‌ن
له ئه‌ڵمانیا.
نووسه‌ر به‌ڕێز
که‌مال ره‌وف
له ولاتی
هۆڵه‌ند.
نووسه‌ر به‌ڕێز
عه‌بدولحه‌سه‌ن
شه‌عبان. به‌ڕێز
شارام محه‌ممه‌د
عه‌لی ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
کۆنگره له
ولاتی ئۆتریش
(نه‌مسا). هونه‌رمه‌ند
به‌ڕێز
خالید ره‌شید
له‌وڵاتی
سوێد. به‌ڕێز
دوکتۆر
خالید یۆنس
خالید. به‌ڕێز
دوکتۆر زه‌هیر
عه‌بدولمه‌لیک.
به‌ڕێز لۆرد
هامیلتۆن ئه‌ندامی
لۆردانی بریتانیا.
به‌ڕێز بارونیس
کوکس – ئه‌ندامی
لۆردانی بریتانیا.
گۆڤاری
ئۆکۆنۆمیست.
به‌ڕیز ده‌یڤید
بۆڵ سه‌رۆکی
رێکخراوه‌ی
یۆنیسێف (UN)
له له‌نده‌ن.
به‌ڕیز
کوردان جانۆ
له شاری
ستۆکهۆڵم –
وڵاتی سوێد.
به‌ڕێز پرۆفیسۆر
ستیڤن کاسلز
له زانستگه‌ی
بریتانیا. به‌ڕێز
عه‌بدولقادر
محه‌ممه‌د
ئه‌مین سه‌رنووسه‌ری
رۆژنامه‌ی
''بارزان'' له
ئه‌مریکا. به‌ڕێز
مارک لاتیمر
سه‌رۆکی
رێکخراوه‌ی
مافی مرۆڤ له
بریتانیا. به‌ڕێز
فه‌رهاد عه‌بدولقادر
له بنکه‌ی
چاپه‌مه‌نیی
''رۆژ'' له سوێد.
به‌ڕێز سائر
عه‌بدولعه‌زیز
حاجی. به‌ڕێز
لیز شۆ ده‌رهێنه‌ری
ده‌نگوباس
له نێوه‌ندی
هه‌واڵنێریی
BBC له به‌ریتانیا.
به‌ڕێز
تانیا
دیمۆترۆف له
نووسینگه‌ی
پێوه‌ندیی
ده‌ره‌وه‌ی
پارتی
سۆسیالیستی
بۆلگاریا. به‌ڕیز
غازیه
سووختا
هاوسه‌ری هاوبیری
کۆچکردوومان
(ئه‌بوو تارا).
به‌ڕێز سه‌باح
جمۆر برای
هاوبیری
کۆچکردوومان
(پرۆفیسۆر سه‌لاح
جمۆر). به‌ڕێز
کرمانج عه‌قراوی
کوڕی
هاوبیری
کۆچکردوومان
(ژنه‌راڵ عه‌زیز
عه‌قراوی). نووسه‌ر
به‌ڕێز زنار
عزام له ئه‌ڵمانیا.
رێکخراوه‌ی
خاچی سۆر له
بریتانیا.
دوکتۆر عه‌لی
عه‌تیه سه‌رۆکی
رێکخراوی
کوردیش –
دیاسپۆرا له‌ولاتی
ئۆکراینا. به‌ڕێز
ده‌روێش فه‌رحۆ
سه‌رۆکی
ئینستیتۆی
کورد له به‌لجیکا.
رێزدار مسته‌فا
ئۆنگان له
زانستگه‌ی
که‌مبریج له
به‌ریتانیا. له‌به‌شێکی
دیکه‌دا،
پاش خوێندنه‌وه‌ی
راپۆرت
و شرۆڤه‌ی
هاوبیر سیروان
کاوسی، سه‌باره‌ت
به رۆژهه‌لاتی
ناڤین و
کوردستان به‌گشتی
و، رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به‌تایبه‌تیی،
ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه
له‌لایه‌ن
هاوبیر
سیروان
کاوسی یه‌وه
پێشنیازکران
و، کۆنگره
ده‌نگی دا له‌سه‌ریان
و، به‌تێکڕای
ده‌نگ په‌سندکران: *- کۆنگره‌ی
نیشتمانیی کوردستان
– رۆژهه‌ڵات دابمه‌زرێ،
به‌مه‌به‌ستی
یه‌کخستنی
ریزه‌کانی
گه‌لی کوردمان
له‌رۆژهه‌ڵات
و ناساندن و
په‌ره‌پێدانی
بیری رزگاری
و سه‌ربه‌خۆیی.
هه‌وڵبدرێت
بۆ سازکردنی
یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی
و به‌ره‌یه‌کی
راستینه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی،
بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانیت سه‌رپه‌رشتیی
بزاڤی
رزگاریخوازیی
گه‌له‌که‌مان
بکات، له‌پێناو
گه‌یشتن به
راپرسیی
گشتی
(رفراندۆم)
ێکی ئازاد و
سه‌رتاسه‌ریی
به‌چاودێریکردنی
کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
و وڵاتانی
دێمۆکراتی
جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌لی کورد
له رۆژهه‌ڵات،
به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان
و گوشاری هیچ
لایه‌نێکی
نێوخۆیی‌و ده‌ره‌کیی،
بتوانێت له‌ئازادی
و سه‌ربه‌ستی
ته‌واودا،
بڕیار بۆ
دیاریکردنی
چاره‌نووسی
خۆیبدات. *- کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان –
رۆژهه‌ڵات،
وه‌ک لقی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان
کارده‌کات،
که ئێستێ
نیوه‌نده‌که‌ی
له‌شاری له‌نده‌ن
له به‌ریتانیایه. *-
هاوبیرانی
کۆنگره له
رۆژهه‌ڵات،
له کۆبوونه‌وه‌ی
هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
سه‌رۆکایه‌تیی
کۆنگره،
کۆمیته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی
کۆنگره له
رۆژهه‌ڵات
هه‌ڵده‌بژێرن
بۆ راپه‌راندنی
ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی
له رۆژهه‌ڵات
و، جێبه‌جێکردنی
ئه‌و پنت و
بابه‌تانه‌ی
که کۆنگره‌ی
پێنجه‌م
بڕیاری جێبه‌جێکردنیانی
داوه. *- سه‌رۆکایه‌تیی
کۆنگره له
رۆژهه‌ڵات،
پێوه‌ندیی
ده‌کات به
هه‌موو لایه‌نی
رامیاری و
ناڕامیاری
کورد و
کوردستانی
له‌نێوخۆ و
له‌ده‌ره‌وه‌ی
ولات، به‌مه‌به‌ستی
کارکردن له
پێناو
سازکردنی به‌ره‌یه‌کی
راستینه‌ی
کوردستانی
و، داڕشتنی
پلاتفۆرمێکی
نه‌ته‌وه‌یی،
که سه‌رپه‌رشتیی
خه‌باتی یه‌کگرتووی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد، له‌پێناو
گه‌یشتن به
ئازادی
وسه‌ربه‌خۆیی
بکات. *- سه‌رۆکایه‌تیی
کۆنگره له
رۆژهه‌ڵات،
له‌ماوه‌یه‌کی
نێزیکدا، ده‌ستوور
و پێڕه‌وی
پێشنیازکراو،
هه‌ڵسه‌نگێنێت
و، پاش
تاوتوێکردنی،
چاپی بکات و بینێرێت
بۆ
هاوبیرانی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان و
بۆ، هه‌موو
پارتی و
رێکخراوه‌ی
رامیاری و
ناڕامیاری
کورد و
کوردستانیی،
له‌نێوخۆ و
له ده‌ره‌وه‌ی
ولات، بۆ
زانینی بیروڕایان
سه‌باره‌ت
به نێوه‌رۆکی
ده‌ستووره‌که. *- کۆنگره‌ی
پێنجه‌م، به‌تێکڕای
ده‌نگ،
پشتیوانیی
ته‌واوی خۆی
بۆ دامه‌زرانی
حکوومه‌تی
رۆژاڤای
کوردستان له
تاراوگه،
ده‌ربڕی. له
به‌ڵگه‌نامه
و بڕیاره‌کانی
په‌سندکراوی کۆنگره‌ی
پێنجه‌می –
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان! *- کۆنگره‌ی
پێنجه‌م، به‌تێکڕای
ده‌نگه‌وه،
رێزدار دوکتۆر
جه‌واد مه‌لای
بۆ سه‌رۆکی
کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان هه‌ڵبژارده‌وه! *- کۆنگره،
په‌لاماری
دڕندانه‌ی
رژیمی
داگیرکه‌ری
ئێران، بۆ سه‌ر
خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی
مه‌هاباد و
شاره‌کانی
دیکه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
هه‌روه‌ها
شه‌هیدکرانی
سه‌ید قادر
ناسراو به
(شوانه) و ده‌یان
هاوولاتی
دیکه‌ی
کورد، مه‌حکووم
و شه‌رمه‌زار
ده‌کا و، به‌نووسینی
نامه‌یه‌ک
داوا له
ئۆرگانه‌کانی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌کات، پێش
به کوشتاری
گه‌لی کورد
له‌لایه‌ن
رژێمی دڕنده‌ی
ئێرانه‌وه
بگرن! *- کۆنگره،
رژێمه‌کانی
داگیرکه‌ری
کوردستان،
ئێران،
ترکیا
وسووریا مه‌حکووم
و شه‌رمه‌زار
ده‌کات، بۆ
درێژه‌دان
به سیاسه‌تی
ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان
به‌رامبه‌ر
به کورد. هه‌روه‌ها
رژێمی
عێراقی نوێ
مه‌حکووم و
شه‌رمه‌زار
ده‌کرێت که
ئێستاش هه‌ر
به بیری
شۆڤێنیزمی
عه‌ره‌بییه‌وه،
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ویست و
داخوازی
وئامانجه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورددا ده‌کات! *- کۆنگره،
به‌نووسینی
نامه‌یه‌ک،
داوا له یه‌کێتیی
نیشتمانیی
کوردستان و
پارتی
دێمۆکراتی
کوردستان ده‌کات،
ده‌ستبه‌رده‌ن
له هاوپه‌یمانێتیی
بێ بناخه و
بێ نێوه‌رۆک
له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی
شیعه و
سوننه له
عێراق و،
پێکه‌وه،
رێز له ویست
و ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی
کورد بگرن و
زه‌وینه
خۆشبکه‌ن بۆ
ئه‌نجامدانی
راپرسیی له
باشووری
کوردستان،
به‌چاودێریکردنی
کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
و وڵاتانی
دێمۆکراتی
جیهان! *- کۆنگره‌ی
پێنجه‌م،
راگه‌یاندنی
حکوومه‌تی
یه‌کگرتووی
کوردستانی
له‌ده‌ره‌وه‌ی
ولات په‌سندکرد.
کۆنگره،
بڕیاریدا
کۆمیته‌یه‌ک
له پارێزه‌ر
و مافناسانی
کورد پێک بێت
بۆ نووسین و
داڕشتنی ده‌ستووری
حکوومه‌تی
یه‌کگرتووی
کوردستان،
له‌ده‌ره‌وه‌ی
ولات. *- کۆنگره،
تێرۆر و تێرۆریزم
و دیکتاتۆریی
شه‌رمه‌زار
و مه‌حکووم
کرد و
پشتگیریی ته‌واوی
خۆی له
سیسته‌می
دێمۆکراسی و
ریزگرتن له
مافی مرۆڤ و
مافی گه‌لانی
جیهان ده‌ربڕی! *- کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان،
سوپاسی هه‌موو
ئه‌و که‌سایه‌تی
و دامه‌زراوه
و
رێکخراوانه
ده‌کات که
له هه‌ڵسووڕان
و به‌ڕیوه‌چوونی
کۆنگره‌ی
پێنجه‌م،
چالاکانه
به‌شدارییان
کرد. کۆنگره،
هه‌روه‌ها
سوپاسی هه‌موو که‌سایه‌تی
و لایه‌نی
کوردی و
بیانی ده‌کات،
بۆ ناردنی
نامه و په‌یام
و بروسکه‌ی
پیرۆزبایی
کردن له
کۆنگره! *-
کۆنگره، به‌تایبه‌ت
سوپاسی به‌ڕێز
شارلی
تریلۆکان،
شاره‌داری
هامرسمیس له‌شاری
له‌نده‌ن ده‌کات،
که وێڕای به‌شداریکردنی،
وته‌یه‌کی
به‌نرخ و
هێژای
پێشکێش کرد
و، گوتی: ''ولاتی
ئێوه،
لێتان
دزراوه، ده‌بێ
بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ئێوه!''. کۆنگره به
سه‌رکه‌وتوویییه‌وه
به‌ڕێوه‌چوو
و، له‌نێو
هیوا و باوه‌ڕی
پتر به
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان،
به خوێندنی
سروودی نه‌ته‌وه‌یی
''ئه‌ی ره‌قیب''،
کۆتایی هات. هه‌ر
شه‌کاوه‌بێت،
ئاڵای به‌رز
و پیرۆزی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان! کۆنگره‌ی
نیشتمانیی
کوردستان 2005 /8/2 |
|